سلێمانی؛ بەیان زەریفی و مۆزەخانەیەک بۆ یادەوەریی هونەرمەندان

08-01-2026
نزار جەزا
بەیان زەریفی لە مۆزەخانەی نەتەوەسازان لە سلێمانی
بەیان زەریفی لە مۆزەخانەی نەتەوەسازان لە سلێمانی
نیشانەکردن بەیان زەریفی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە مۆزەخانەی نەتەوەسازان لە شاری سلێمانی، هونەرمەند بەیان زەریفی، هەوڵێکی تایبەتی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی یادەوەری و کەلوپەلی تایبەتی 34 هونەرمەندی کۆچکردووی ناسراوی کورد، لەوانە: مەکی عەبدوڵڵا، سمکۆ عەزیز و تەها خەلیل.
 
مۆزەخانەکە بووەتە ناوەندێکی فێرکاری بۆ نەوەی نوێ. بەیان زەریفی، کە خۆی دامەزرێنەری ئەم بەشەیە، دەڵێت: "ئێرە بووەتە ماڵی دووەمی من و دەمەوێت وەفاداریی خۆم بۆ هاوکارە کۆچکردووەکانم دەرببڕم. کەسوکاری هونەرمەندان کەلوپەلەکانیان وەکو ئەمانەتێک پێشکێش دەکەن. 
 
کچی هونەرمەند تەها خەلیل یادگارییەکانی باوکی هێناوە و پێشکێشی مۆزەخانەکەی دەکات و دەڵێت، کاتێک دەست لە کەلوپەلەکان دەدات، وا هەست دەکات باوکی هێشتا لە ژیاندایە.
 
ئامانجی سەرەکیی بەیان زەریفی ئەوەیە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هاوکارییان بکات بۆ دروستکردنی پەیکەری شایستە بۆ ئەم هونەرمەندانە، تاوەکو مێژووی هونەریی کوردستان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی زیندوو بهێڵدرێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە