لە نێو دڵی ئیستەنبووڵ کۆڵانێک بۆنی کوردستانی لێ دێت
لە پشت شەقامی "ئیستیقلال" لە ناوچەی تەکسیمی سەر بە بەیئۆغڵوی ئەستەنبووڵ، کۆڵانێک هەیە کە بە ناو، دەنگ، میوزیک و بۆنەکەی، کوردستان بە بیر مرۆڤ دەهێنێتەوە. ئەم کۆڵانە کە بە "کۆڵانی کافێ کوردییەکان" دەناسرێت، هەر کە لێی نزیک دەبیتەوە، تابلۆ و میوزیکە کوردییەکەی سەرنجت رادەکێشێت.