لە چەولیگ خوێندکاران وانەی کرمانجکی هەڵدەبژێرن؛ 'نامانەوێت زمانی خۆمان لەبیر بکەین'

07-02-2025
عومەر سۆنمەز
بەپێی ئامارەکان، دوو هەزار و 549 خوێندکار لە ناوەندی چەولیگ و ناوچەکانی بۆنگیلان و دارا هێنێ وانەی کرمانجکییان هەڵبژاردووە.
بەپێی ئامارەکان، دوو هەزار و 549 خوێندکار لە ناوەندی چەولیگ و ناوچەکانی بۆنگیلان و دارا هێنێ وانەی کرمانجکییان هەڵبژاردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نێو شاری چەولیگی باکووری کوردستان، دەنگی زاراوەکانی کورمانجی و کرمانجکی دەبیسترێت، بەڵام کرمانجکی زاڵە.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، پار سێ هەزار و 805 خوێندکار وانەی کرمانجکی (زازاکی)یان وەکو وانەی بژاردە هەڵبژاردووە.
 
بەپێی ئامارەکان، دوو هەزار و 549 خوێندکار لە ناوەندی چەولیگ و ناوچەکانی بۆنگیلان و دارا هێنێ وانەی کرمانجکییان هەڵبژاردووە.
 
هەروەها لە شارەکەدا بە فەرمی 15 مامۆستای زمانی کوردی هەن.
 
لە لایەکی دیکەوە، لە (زانکۆی بینگۆل) بەشی کولتوور و زمانی کورمانجی و کرمانجکیش هەیە.
 
وەک شارەکانی دیکە، خەڵکی چەولیگیش لە وانەی بژاردە ئاگادار نین، بەڵام دەیانەوێت منداڵەکانیان لە قوتابخانەکان فێری زمانی خۆیان ببن.
 
زۆربەی کەسانی پێگەیشتوو و بەتەمەن خاوەندارێتی لە زمانی خۆیان دەکەن، بەڵام منداڵ و گەنجەکان وەک شارەکانی دیکە زۆربەیان بە تورکی قسە دەکەن.
 
محیەدین چەولیگی دەڵێت: "لە چەولیگ زۆربەی بە کرمانجکی قسە دەکەن. منداڵەکانیش بە تورکی قسە دەکەن. ئاگامان لە وانەی کرمانجکی نییە. لەوانەیە لە چەولیگ نەبێت. پێویستە منداڵەکانمان وانەی کرمانجکی و کورمانجی فێر ببن."
 
حاجی محەمەدی دانیشتووی چەولیگیش باس لەوە دەکات: "کرمانجکی زمانی ئێمەیە. ئێمە کرمانجکی و کورمانجیشمان دەوێت. جیاوازی نییە. هەمووی زمانی ئێمەیە."
 
"نامانەوێت منداڵەکانمان زمانی خۆیان لەبیر بکەن"
 
وەهاب چەچەن، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و سەبارەت بە وانەی زمانی کوردی دەڵێت: "زمان بەهایەکی کۆمەڵایەتییە، نەک سیاسی. نامانەوێت منداڵەکانمان زمانی خۆیان لەبیر بکەن. بەڵام لە 40٪ بۆ 60٪ی زیاتری نەوەی نوێی ئێمە زمانی خۆیان نازانن. ئێمەش سووچبارین."
 
داواکاری بۆ وانەی بژاردەی کورمانجی و کرمانجکی لە 3ی شوباتەوە دەستیپێکرد و تاوەکو 17ی شوبات بەردەوام دەبێت.
 
خوێندکارانی قوتابخانە ناوەندییەکان دەتوانن وانەی کوردی هەڵبژێرن. بەڵام وەک شارەکانی دیکە، خەڵکی چەولیگیش لە وانەی بژاردە ئاگادار نین.
 
ئەحمەد سەبارەت بە هەڵبژاردنی وانەی کوردی بە رووداوی گوت: "ئاگامان لە وانەی بژاردەی کرمانجکی نییە. نازانین پرۆسەکە لە قوتابخانەکان دەستیپێکردووە یان نا. بەڵام لە زانکۆکەمان بەشی کوردی هەیە."
 
فەرید کانیڕەش، دانیشتوویەکی دیکەی چەولیگە و دەڵێت: "ئاگامان لە وانەی کوردی نییە، بەڵام دەمانەوێت منداڵەکانمان وانەی کوردی هەڵبژێرن. ساڵانە ئێمەش داوای پەروەردەی زمانی کوردی دەکەین. منداڵەکانم هەموویان کوردی دەزانن."
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، سێ هەزار و 805 خوێندکار ساڵی پار وانەی کرمانجکییان هەڵبژاردووە. لە شارەکەدا بە فەرمی 15 مامۆستای زمانی کوردی هەن.
 
"من کەمێک دەزانم بەڵام بەس نییە"
 
ئەڤنور سۆیلەر، قوتابییە و وانەی کرمانجکی هەڵبژاردووە، دەڵێت: "من پار وانەی کرمانجکیم هەڵبژارد، بۆ ئەوەی ئەم ساڵ فێر ببم. بۆ ئەوەی دەوروبەری خۆم تێبگەم ویستم فێر ببم. من کەمێک دەزانم بەڵام بەس نییە. بۆیە وانەی کرمانجکیم هەڵبژارد."
 
نەهیرای خوێندکاری ئامادەییش باسی لەوە کرد: "من کرمانجکی لە دایک و باوکم فێر بووم." تاهای-ش خوێندکاری ئامادەییە و دەڵێت: "لەبەر ئەوەی لە قوتابخانەکان ئێمە فێری کوردی ناکەن، ئێمەش زمانی خۆمان نازانین. پێویستە لە قوتابخانەکان وانەی کوردی بڵێنەوە."
 
لە زانکۆی بینگۆڵ بەشی کورمانجی و کرمانجکیش هەیە. ئەوانیش هەوڵ دەدەن منداڵ و خێزانەکان هان بدەن بۆ هەڵبژاردنی وانەی بژاردەی کوردی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی سنە: لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و 32 کەسیش بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ دەستبەسەر کراون.