رووداو - تەندروستی
بەلجیکا لەژێر هەڕەشەی شێرپەنجەدایە و پێشبینی دەکرێت، تاوەکو 10 ساڵی دیکە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە، لە 80 هەزار تووشبووی نوێی ساڵانە بەرز ببێتەوە بۆ 93 هەزار تووشبوو.
هەرچەندە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە بەلجیکا زیاد دەبێت، بەڵام پسپۆڕان گەشبینن بەوەی مردن بە نەخۆشییەکە کەمە. پێیرێ کۆولی، هاوسەرۆکی دامەزراوەی شێرپەنجە لە بەلجیکا دەڵێت ''لێرەدا، هۆکارەکە تەنیا میکانیکییە. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و زیادبوونی بەساڵاچووان، چونکە شێرپەنجە زیاتر تووشی بەساڵاچووان دەبێت''.
بەگوێرەی تەندروستیی جیهانی، هەریەک لە شێرپەنجەکانی (سییەکان، مەمک، کۆڵۆن و رێکە، پڕۆستات و گەدە) باوترینن.
پێیرێ کۆولی، هاوسەرۆکی دامەزراوەی شێرپەنجە لە بەلجیکا گوتی: ئەو چاودێرییەی لە بەلجیکا پێشکێش دەکرێت، زۆر زۆر باشە. لە راستیدا، ئێمە لە باشترینەکانی ئەورووپاین. رێژەی مردن بە شێرپەنجە لە بەلجیکا کەمترە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا. هیچ هۆکارێکیش نییە بۆ ئەوەی ئەم زیادبوونی ژمارەی تووشبووانە ببێتە کێشە.
پێشکەوتنە جیهانییەکان، چارەسەری بەشێکی شێرپەنجەیان کردووە و ئومێدیان بە 60٪ـی تووشبووانیش داوە کە ماوەی ژیانیان درێژتر بکرێتەوە، بەڵام هەندێکیان هەر بە کوشندەیی ماونەتەوە.
بەپێی WHO، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە دەکرێت ئەمانە بن؛
* خۆراکی تەندروست
* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان
* دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
* دوورکەوتنەوە لە کحول
* وەرزش
* کێشڕێکی
* ژینگەی خاوێن
* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ