رووداو - تەندروستی
لە هەنگاوێکی گرنگی پزیشکیدا بۆ پاراستنی منداڵانی ساوا لە ناوچە تووشبووەکانی مەلاریا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم دەرمانی تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوا پەسند کرد.
بەپێی رێکخراوەکە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان خوار 5 ساڵە دەرمانەکەیان بۆ دەبێت، ئەمەش دەکرێت کەلێنێکی چارەسەر بۆ نزیکەی 30 ملیۆن منداڵی ساوا ساڵانە لە ئەفریقا پڕ بکاتەوە.
دەرمانەکە ناوی Coartemـە و بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانە کراوە کە تەمەنیان کەمترە لە پێنج ساڵ، پاشانیش دەرمانەکە حەبە.
ئێستا منداڵانی تووشبوو بە مەلاریا بە دەرمانی گەوران چارەسەر وەردەگرن کە کاریگەریی لاوەکیی زۆریان هەیە و زیان بە جەستەی منداڵ دەدەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاشکرای دەکات، منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵان کە تووشبووی مەلاریا 75٪ـی گیانلەدەستدانەکان بەو نەخۆشییە پێکدەهێنن.
مەلاریا چییە؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، مەلاریا نەخۆشییەکی مشەخۆرییە و لەڕێگەی مێشوولەی توشبوو بە مەلاریا دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، کە باوترین نیشانەکانی بریتیین لە تا، لەرزین، بێهێزی و ئازاری ماسولکە.
ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخەن لە ساڵی 2020 زیاتر لە 241 ملیۆن تووشبوو و 627 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ