کلینیکاست؛ خۆراکەکانی سەرشەقام سەرچاوەن بۆ تووشبوون بە کۆلێرا، گرانەتا و حەمەی ماڵتا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دەشتی بوستانی - د. هونەر رێبوار
د. دەشتی بوستانی - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. دەشتی بوستانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، دڵ و رۆماتیزم رایدەگەیێنێت، دەرمان دەبێت ژەمی خۆی تەواو بکات ئینجا وازی لێبهێندرێت، واتە دەبێت تەواوی دەرمانەکە بخورێت تەنانەت ئەگەر نیشانەی نەخۆشییەکەش نەمێنێت.
 
د. دەشتی بوستانی کە بەشداری پۆدکاستی کلینیکاست بوو گوتی، نابێت بە نیوەچڵی دەرمان بخورێت و نیوە بخورێت و نیوە نەخورێت، چونکە ئەمە بە خراپتر نیشانەی نەخۆشییەکە دەگەڕێنێتەوە.
 
د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە و پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لەبارەی لاوازیی بەرگریی جەستە ''مەناعە'' قسە دەکات و دەڵێت، بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژەبەکتریا بە بێ راوێژی پزیشک و بۆ قوڕگئێشە و سەرئێشەیەکی ئاسایی، دەکرێت بەرگریی جەستە لاواز بکەن و جەستە لە نەخۆشییەکە چاک نەکەنەوە.
 
د. هونەر رێبوار زیاتر روونی دەکاتەوە، هەڵەبەکارهێنانی دەرمانەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی ئیدی ئەو دەرمانە کاریگەریی نەمێنێت و جەستە لە نەخۆشی چاک نەکاتەوە.
 
لە کۆتاییدا د. دەشتی بوستانی باسی خۆراکی سەرشەقام دەکات و دەڵێت: سەرچاوەن بۆ تووشبوون بە کۆلێرا، گرانەتا و حەمەی ماڵتا، هەر بۆیە ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییانە زۆرە، چونکە بە خاوێنی خۆراک ئامادە ناکرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە