هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."
یەکشەممە 09-11-2025 و سێشەممە 11-11-2025 دەنگدانی تایبەت و گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام زیندانیان و نەخۆشان ناتوانن دەنگ بدەن، زیاتر لە 2000 سزادراو مافی دەنگدانیان هەیە و بێبەش دەبن لە دەنگدان
نوورا محەممەد عەلی، رۆماننووسی عەرەب کە هاوژینەکەی کوردە، لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، رێوڕسمێکی بۆ واژۆکردنی رۆمانە نوێیەکەی بە ناوی "غودیا، سليل النهرين" واتە "گودیا، نەوەی دوو رووبارەکە" سازکرد، تێیدا بە قووڵی باس لە مێژوو و کولتووری گەلانی میزۆپۆتامیا، بەتایبەتی کورد دەکات.
لە رۆژئاوای کوردستان، لایەنە کوردییەکان ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و کۆنفرانسی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا بەندکراوانی نێو زیندانەکانی عەفرین لە ماوەیەکی نزیکدا ئازاد دەکرێن؟ سەراقە ئەبو ئەحمەد رایگەیاند، لە عەفرین تەنیا هەندێک زیندانی ماون کە رێکارەکانی دادوەرییان ماوە تەواوی بکەن، "واتە زیندانییەکانی کە لەبەر هۆکاری سیاسی گیراون، نەماون." گوتیشی، بە گشتی سەیری هەموو زیندانییەکان دەکەن و هەوڵ دەدەن زیندانییەکانی نێو هەموو زیندانەکان ئازاد بکەن.
تاکە ژنە وەزیرەکەی ناو حکومەتی نوێی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆری ژن لەم قۆناخەدا دادەمەزرێنن و لە رێگای رووداویشەوە سڵاوی بۆ ژنانی کورد نارد، گوتیشی "ئێمە نەهاتووین ببینە گوڵدان، هاتووین کار بکەین".