رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نرخی یەک دۆلار لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە هەزار و 300 دینار دەبێت.
بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پاڵپشت بە نووسراوی ژمارە (5/11/868)ـی بانکی ناوەندیی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلاری لە دامودەزگاکانی حکومەت دیاریکردووە.
بەگوێرەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە رێکەوتی 14-03-2023ـەوە نرخی یەک دۆلار لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هونەر جەمال کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە چوارچێوەی سیاسەتی بانکی ناوەندیی عێراق، بڕیاردرا لە کاژێر 12:00ـی ئەمشەوەوە لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 130 هەزار هەژمار بکرێت، بەمەش گومرگ لەسەر بازرگانان کەمدەبێتەوە و نرخی کاڵاکان دادەبەزێت.
بەهای دینار چەند رۆژێکە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-03-2023، لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 157 هەزار و 850 دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ