رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین رۆژی یەکشەممە بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 1100 دۆلار دابەزی و نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵی جیهان ئێستا بە کەمتر لە 72 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی بیتکۆین لە ماوەی 4 هەفتەدا نزیکەی 3٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
بەراورد بە 12 مانگی رابردووش، نرخی بیتکۆین ئێستا بەڕێژەی 14٪ کەمترە.
لەڕووی تەکنیکییەوە شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیان وایە هێشتا خراپترین دۆخی بیتکۆین ماوە رووبدات.
هەندێ لە شارەزایان دەڵێن ئەگەری روودانی سیناریۆی ساڵی 2022 هەیە کە تیایدا نرخی بیتکۆین لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی ئەو کاتە لە 69 هەزار دۆلارەوە دابەزی بۆ نزیکەی 20 هەزار دۆلار.
نرخی بیتکۆین لە نێوەڕاستی 2023 دا تەنانەت دابەزی بۆ کەمتر لە 15 هەزار دۆلار.
ئەو شارەزایانە باس لەوەش دەکەن کە بیتکۆین لەڕووی ماکرۆئیکۆنۆمییەوە پاڵپشتییەکی وەهای ئێستا نییە و ئەگەری داڕمانی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ