رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری عێراق، وەزیر و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆبوونەوەکە کاژێر 08:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 01-09-2024) لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت و تایبەتە بە تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاریی شاخەوان عەبدوڵڵایە و بانگهێشتی سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کراوە.
رۆژی 28-08-2024 شاخەوان عەبدوڵڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆککۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
ئەمڕۆ یەکی مانگی نۆیە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ