سوودانى بۆ نوێنەرانى 17 کۆمپانیاى تورکیا: پێگەی کۆمپانیاکانی تورکیا لە عێراق بەهێز دەکەین

01-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ نوێنەرانى 17 کۆمپانیاى تورکیا کۆبووەوە و پێى راگەیاندن، پێگەی کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە عێراق بەهێز دەکات، بەردەوامبوونی عێراق لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و ئەو دەرفەتانەی کە دەیانڕەخسێنێت بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی لەنێوان عێراق و تورکیایە.
 
ئەو کۆبوونەوەیەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بە ئامادەبوونى ئان بۆرا ئینان، باڵیۆزى تورکیا لە عێراق بوو، کە یەکشەممە 31ى ئابى 2025 لە بەغدا ئەنجامدرا.
 
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەو کۆوبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی رێگاکانی پەرەپێدانی تێگەیشتن و هاوکاری لە کەرتی ئاودا کراوە لە چوارچێوەى رێککەوتنی هاریکاری لە دۆسیەی ئاودا کە لە ئەیلوولی 2024ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، سوودانی جەختی لە پەرۆشیی حکومەت بۆ  پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ کۆمپانیاکانی تورکیا کردەووەتەوە و رایگەیاندووە، هەوڵ دەدات پێگەیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بەهێز بکات، لەگەڵ تێپەڕاندنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بۆ زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.
 
 سوودانى ئاماژەی بە بەردەوامیی عێراق لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و ئەو دەرفەتانە کردووەتەوە کە پڕۆژەکە دەیڕەخسێنێت بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی لەنێوان عێراق و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: زێڕ ساڵێکی نایابـی بەڕێکرد و 50 جار ریکۆردی شکاند

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێ، ساڵی 2025 ساڵێکی "نایاب و مێژوویی" بوو بۆ زێڕ، بە جۆرێک کانزاکە زیاتر لە 60% نرخەکەی بەرزبووەوە و زیاتر لە 50 جاریش بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد