زیاتر لە 15 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە

02-01-2022
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن گەشتی ئاسمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ، زیاتر لە 15 هەزار و 700 گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەهۆی کۆرۆناوە، هەڵوەشێندرانەوە. ئەمریکا پشکی گەورەی زیانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بەرکەوتووە.
 
ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای "فلایت ئەوێر"ی ئەمریکی تایبەت بە گەشتە ئاسمانییەکان، بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو کاژێر 04:00ی بەیانی بە کاتی گرینیچ، 07:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر لە رۆژی یەکشەممە 2-1-2022، لە ئەمریکا زیاتر لە 2 هەزار و 723  گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی هەڵوەشێندراونەتەوە، کە ئەمەش زیاترە لە نیوەی کۆی گەشتە هەڵوەشێندراوە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا، کە ژمارەیان تاوەکو هەمان رۆژ  و کاژێر، 4 هەزار و 698  گەشت بووە.
 
لەسەر ئاستی گەشتە ناوخۆییەکانیش تاوەکو رۆژی شەممە، 1-1-2022، لە ئەمریکا زیاتر لە 5 هەزار و 993 گەشت هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمەش لە کۆی 11 هەزار و 43 گەشتی ناوخۆیی هەڵوەشاوە لەسەر ئاستی جیهاندا.
 
سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا، حکومەتەکانی هەندێ وڵاتی ناچارکرد رێنمایی و سنووردارکردنی نوێ دەربکەن، ئەوەش کاریگەری نەرێنی کردە سەر کارمەند و کۆمپانیاکانی گەشتە ئاسمانییەکان و تووشی کورتهێنانی کردن.
 
یەکێك لەو کۆمپانیایانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کۆمپانیای سکای وێستی ئەمریکییە، کە زیاتر لە 23٪ی گەشتەکانی هەڵوەشێندراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و 94 دۆلاری تێپەڕاند

رۆژی هەینی، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی 2023ەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئێران "بێ مەرج خۆی بەدەستەوە دەدات".