وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، 85%ی ئەو خێزانە عێراقییانەی ناویان تۆمار کردووە، نەوتی سپییان وەرگرتووە.
 
ئەمڕۆ هەینی عەبدولساحب بزوون، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کۆی دوو ملیۆن خێزانی عێراقی، تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 500 هەزار خێزان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە دابەشکردنی نەوت ناوی خۆیان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش 85%یان بەشە سووتەمەنییەکەیان وەرگرتووە کە بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتی سپی دیاریکراوە."
 
عەبدولساحب بزوون گوتی، "ساڵی رابردوو بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرا و ئەم ساڵیش هەمان بڕ بەردەوام دەبێت."
 
لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوت گوتی، "ئەم ئەپلیکەیشنە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی نەوت بە دەستی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی رێکوپێک، هەروەها بۆ نەهێشتنی رێگەی بازرگانیکردنە بە نەوتەوە. ئێستا لە بنکەکانی دابەشکردن قەرەباڵخیی ساڵانی رابردوو نەماوە و پارەدانەکەش بە ئەلیکترۆنییە، ئەوەش رێگری لە هەر جۆرە سەرانەوەرگرتنێک لە هاووڵاتییان دەکات."
 
بزوون ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتەکەیان هێڵی ئینتەرنێتی بێبەرامبەری لە هەموو بنکەکانی دابەشکردن دابین کردووە و بەردەوامیش کار لەسەر نوێکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی نەوت ئاسانتر بێت.
 
سەبارەت بە پلانی ساڵی داهاتوو، عەبدولساحب بزوون گوتی، "پلانمان بۆ ساڵی 2026 ئەوەیە، نەوتی سپی راستەوخۆ بگەیێنینە ماڵەکان بە تێچوویەکی زۆر کەم، ئەوەش لە رێگەی بریکارە گەڕۆکەکانەوە کە لە هەموو پارێزگاکان بڵاوەیان پێدەکرێت."
 
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوت باسی لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەکان کرد و گوتی، "وەزارەت بەردەوامە لە دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ هەموو موەلیدەکانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پێدانی کارەبا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵی کێلگەیەکی نەوت و دیناری عێراقی

نرخی نەوت لە 2025ـدا نزیکەی 15 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت بە دابەزینی ساڵانەی 20٪ کۆتایی بە 2025 هێنا، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خستنەڕوو لە بازاڕەکان و کاریگەریی ئەو جەنگ و سزایانەی بەرۆکی وڵاتانی بەرهەمهێنەریان گرتبوو.