رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت رۆژی پێنجشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە و هەندێ لە زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبووکردەوە.
ئەمرۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوەو بە 103 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 8 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت چاویان لە ئەگەری وەستانی شەڕ و ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.
رۆژی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 2٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی بوو.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو رایگەیاند، سەرەرای ئەوەی پێشنیازەکانی ئەمریکایان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ نیازێکیان نییە بۆ دانوستاندن بۆ هێورکردنەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، "ئەگەر ئێران دان بە شکستی سەربازی نەنێت، سەرۆک ترەمپ خراپتر لێیان دەدات."
سیۆشی ئونۆ، شرۆڤەکاری سەر بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ( NLI) لەوبارەیەوە دەڵێت، " هیواکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لاواز و سستن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ