بانکى ناوەندى بۆ کارکەگانى بلۆک: دەستبەردارى نەوتى رەش بن قەرزى 500 ملیۆن دینارى وەردەگرن

02-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
بانکى ناوەندیى عێراق بڕیاری دا بڕى قەرزى تایبەت بە هاندانى پاراستنى ژینگە بۆ 500 ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و هەر کارگەیەکى بلۆک وزەى بەکارهێنراوى لە نەوتى رەشەوە بکاتە گازى شل، ئەو قەرزە دەیگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ى ئادارى 2025، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەدا کە کارکەگانى بلۆک لە عێراق دەتوانن لە قەرزى دەستپێخشەریى وزەى نوێبووەوە سوودمەندبن بۆ کەمکردنەوەى بەکاهێنانى وزەى پیسکەر(نەوتى رەش) بۆ وزەى پاکتر (گازى شل) بۆ کەمکردنەوەى پیسبوونى ژینگە. 
 
بانکى ناوەندى ئاماژەى بەوەداوە کە لە چوارچێوەى ئەو دەستپێشخەرییەدا بڕیاریداوە بڕى قەرزەکەى بۆ 500 ملیۆن دینار بەرز بکاتەوە بۆ هەر کارگەیەک کە ئەو هەنگاوە دەنێت و پارەکەشیان لە رێگەى بانکە عێراقییە مۆڵەتپێدراوەکانەوە پێدەدرێت. 
 
دەستپێشخەرییەکەى بانکى ناوەندى، بۆ رێگرییە لە کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا لە رێگەى پێدانى قەرز یان هاوکارى دارایی بۆ ئەو کەسانەى کە هەنگاو بەرە و ئەو ئاڕاستەیە دەنێن، لەوانە قەرزدان بە هاووڵاتییان و دامەزراوەکان بۆ دانانى پانێڵى وزەى خۆر بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا.
 
بانکى ناوەندى رایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوانەى بۆ کەمکردنەوەى دەردراوە کاربۆنییەکان و دۆزینەوەى چارەسەر لە رێگەى وزى نوێبووەوە بە هاوئاهەنگى لەگەڵ وەزارەتى ژینگە دەبێت.
 
بانکەکە بڕیاریداوە بەبڕى یەک ملیار دینار پاڵپشتیى سندووقى پارێزگارى لە ژینگە و باشکردنى بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیسبوونى ژینگە و  ئەو گۆڕانکارییە ژینگەییانەى بە هۆیەوە دروست دەبن.
 
گۆڕانى کەشوهەوا عێراقى کردووەتە یەکێک لەو پێنج وڵاتانەى جیهان کە زۆرترین کاریگەرى ئەو دۆخەى لەسەر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەندنی بیری نەوت لە ئامەدی باکووری کوردستان

100 بیری نوێی نەوت لە ئامەد لێدەدرێن؛ ئامانج رۆژانە 20 هەزار بەرمیلە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی هەرێمی ئێلیهـ لە کۆمپانیای نەوتی تورکیا دەڵێ، ئەم ساڵ لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 100 بیری نوێی نەوت لێدەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج ئەوەیە بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە پارێزگاکەدا لە 15 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە