نرخی تمەن لە بەرامبەر دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوشێوەی دوێنێ، نرخی دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەرامبەر تمەن بەرزبووەوە. هەر دۆلارێک بە 179 هەزار و 850 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوێنێ دۆلار لە بەرامبەر تمەن 11 هەزار و 900 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 178 هەزار و 800 تمەن. ئەمرۆش هەزار و 50 تمەنی دیکە بەرزبووەتەوە و بە 179 هەزار و 850 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێریی رابردوودا 182 هەزار و 550 تمەن بووە.
 
نزمترین ئاستی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو، 166 هەزار و 750 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕیژەی 16.67٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لە ماوەی شەش مانگدا دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بەڕیژەی 65.38٪ بەرزبووەتەوە.
 
لە سەرەتای 2025 دا نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن 81 هەزار و 750 تمەن بووە.
 
لە دوای 10 ساڵ و لە 2016 بە دواوە تمەن زیاتر لە 98٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات

جۆن میرشایمەر، پرۆفیسۆری زانکۆی شیکاگۆ و بیرمەندی گەورەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، ئێران هەرگیز دەستبەرداری کۆنتڕۆڵکردنی تەنگەى هورمز نابێت، چونکە تاکە سەرچاوەی هێز و گوشاریەتی