رووداو دیجیتاڵ
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستان 11 بۆ 15 هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 2ی ئابی 2025، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕی زێڕینگرانی هەولێر بەم شێوەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 695 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 663 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 568 هەزار دینارە
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی نرخەکان بەم شێوەیە بوون:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 680 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 650 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 557 هەزار دینار بوو
بەم پێیە، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە بڕی 11 هەزار دینار، عەیار 21 بە بڕی 13 هەزار و، 22ـش بە بڕی 15 هەزار گران بوون.
گرانبوونی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، هۆکاری گرانبوونی نرخەکەیەتی لە نێوخۆ.
ئەمڕۆ نرخی زێر لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 3362 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە بەرزترین ئاستییەتی لە یەک هەفتەی رابردوودا.
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ئامارە نوێیەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئاماژە بوو بە سستبوونەوەی ئابووری و ئەگەری دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولدا بەهێزتر کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی فەرمی وەزارەتی کاری ئەمریکا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە، ئابووریی ئەمریکا لە مانگی تەممووزدا تەنیا 73 هەزار هەلی کاری نوێی لە کەرتی تایبەت رەخساندووە کە زۆر کەمتر بوو لە پێشبینیی شرۆڤەکاران کە 100 هەزار هەلی کار بوو.
کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە دۆخێکی ئاساییدا، نرخی دۆلار دادەبەزێنێت، لە بەرامبەردا زێڕ، دراوەکانی دیکە و دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ