نرخی یەک دۆلار نزیکبووەوە لە 117 هەزار تمەن

02-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا نرخی تمەن بەراورد بە دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک دۆلار تەنانەت نزیکبووەوە لە 117 هەزار تمەن.
 
ئەمرۆ پێنجشەممە یەک دۆلاری ئەمریکی بە 115 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی دۆلار بۆ چەندین کاژیر 116 هەزار و 700 تمەنیشی بەخۆیەوە بینی.
 
لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا نرخی دۆلار لەبەرامبەر تمەن بەڕێژەی 6.82٪  بەرزبوونەوەی بەخۆەوە بینیوە.
 
وڵاتانی ئەورووپی، تورکیا و هاوبەشە بازرگانییەکانی دیکەی ئێران لە دوای کارکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، یەک لە دوای یەک مامەڵە بانکی و داراییەکانیان لەگەڵ ئێران دەپچڕێنن و ئەوەش بووەتە هۆکار گوشارێکی بێوێنە ئەم هەفەیە لەسەر نرخی تمەن دروستبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە