رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای تێسلا تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی رایگەیاند لە ساڵی 2020دا توانیویەتی 499 هەزار و 550 ئۆتۆمبیلی کارەبایی بخاتە بازاڕەکانەوە و بەوپێیەش زیاتر لە چاوەڕوانیی بازاڕەکان ئۆتۆمبیلی کارەبایی خستووەتەڕوو.
ئێلۆن مۆسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لەو بارەیەوە رایگەیاند شانازی بە تیمی تێسلا دەکات بەهۆی ئەو دەستکەوتە بێ وێنەیەیی کە بەدەستیان هێناوە.
ساڵی 2020 بە ساڵێکی مێژوویی بۆ کۆمپانیای تێسلا هەژماردەکرێت، بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە بە رێژەی 700٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیای تێسلا بۆ 5 چارەکی یەک لەدوای یەک دەڕوات کە قازانج دەکات و ئەوەش هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە.
ساڵی 2020 ئەوساڵەیە بۆ کۆمپانیای تێسلا کە کۆمپانیاکە چووە ناو ریزی 500 کۆمپانیای گەورە و پڕبەهای ئەمریکی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ