نرخی ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەوە

03-02-2026
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو-هەولێر
 
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 4٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 82.32 دۆلار و  ئێستا کیلۆیەک زیو بە 2,647 دۆلارە.
 
ئەم گرانبوونە دوای ئەوە دێت کە لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو.
 
لە مانگی کانوونی دووەمدا، نرخەکانی زیو ئاستێکی پێوانەیی نوێیان تۆمارکرد. هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ ناسەقامگیریی جیۆسیاسی و ئابووری، نیگەرانییەکان لە هەڕەشەکانی سەر سەربەخۆیی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەگەڕایەوە، کە وایکرد خواست لەسەر زیو وەک پەناگەیەکی ئارام زیاد بکات.
 
جگە لە هۆکارە سیاسییەکان، کەمبوونی خستنەڕوو لە بازاڕی زیودا و زیادبوونی وەبەرهێنان، بەتایبەتی لەلایەن وەبەرهێنەرانی چینییەوە، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.
 
بەڵام نرخی زیو لە پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، کاتێک نرخەکەی بە رێژەی 26% دابەزی و لە 120 دۆلارەوە هاتە سەر 80 دۆلار. 
 
ئەم دابەزینە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کێڤن وارشی بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی بەربژێرکرد؛ بازاڕەکان وارش وەک کەسایەتییەکی "توند" لە سیاسەتی نەختینەییدا دەبینن، ئەمەش کاریگەرییەکی خێرای لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.
 
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر وەبەرهێنەرە چینییەکان جارێکی دیکە دەست بە کڕینی زیو بکەنەوە، ئەوا نرخەکان زیاتر جێگیر دەبن و دەگەڕێنەوە ئاستەکانی پێشوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز. وێنە: Reuters

دوایین لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگی ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە بازاڕەکانی جیهانی هەژاندەوە کاتێک هیوای گەیشتن بە ئاشتییەکی خێرای لەناوبرد. ئەم لێدوانانە بوونە هۆی بازدانی بەرچاوی نرخی نەوت، لە کاتێکدا وڵاتانی ناوچەکە پەنا بۆ رێگەی نائاسایی دەبەن بۆ رزگارکردنی ئابوورییەکانیان.