رووداو دیجیتاڵ
بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 3ی حوزەیرانی 2023، لە بۆرسەکانی تورکیا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 21 لیرە و دواتر لە 20.96 لیرە جێگیر بوو؛ هەروەها یەک یۆرۆ بە 22.50 لیرە مامەڵەی پێوە کرا و دواتر لە 22.45 لیرە جێگیر بوو.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە، رۆژی 22ی ئایار، ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەستکاری رێژەی سوودی بانکی ناکات و هەر لە 8.5٪ هێشتییەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا ساڵی رابردوو چوار جار لەسەر یەک سوودی بانکی کەمکردەوە و لە کۆبوونەوەی شوباتی ئەمساڵیشدا سوودی بانکی لە 9٪ بۆ 8.5٪ کەمکردەوە.
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سوێندی یاسایی دەخوات و لە چەند رۆژی رابردوویشدا چەندینجار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجێکی سەرەکیی کابینە نوێکەی بریتی دەبێت لەو کێشە ئابوورییانەی رووبەڕووی وڵاتەکەی بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ