لە چوار مانگدا ئابووریی تورکیا بەڕێژەی 5.1% لاوازبووە

03-09-2019
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
fBNTvcZrJ7JmZQdLaMXw
fBNTvcZrJ7JmZQdLaMXw
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

تورکیا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە رووی گەشتیارییەوە پێشەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە چوار مانگی رابردوودا ئابووری شارەکانی بەگشتی و شارەکانی باکووری کوردستان بەتایبەتی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە.


بەپێی دوایین راپۆرتەکانی دەستەی ئاماری تورکیا: ئابووریی شارەکانی باکووری کوردستان دوو هێندەی شارەکانی تورکیا لاوازبووە و بەرەوە داتەپین چووە. ئەم دۆخە زۆر جار ناڕەزایی ئۆپۆزیسیۆن و هەوڵدان بۆ رێفۆرمیشی لێکەوتووەتەوە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنە لە تورکیا دەڵێ "لە شەڕ و دڵەڕاوکێ بیزاربووین، بێکاری تاوەکو ئەژنۆمان هاتووە. تورکیا دەبێ لەم کێشانە رزگاری ببێت. لەم نێوەندەدا دەبێت تاقیکردنەوەی سیاسی بکرێت. ماوەی 17 ساڵە تاقیکردنەوەیەکی باش نەکراوە. لە هێنانەپێشەوەی هەر پاکێجێک، گوتیان دۆخی ئابووری باشدەبێت، بەڵام هەموو جارێک خراپتربوو".

بەپێی راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا لە ماوەی چوار مانگدا ئابووریی تورکیا بە رێژەی 5.1% لاوازبووە، لە باکووری کوردستانیشدا ئەو ئامارە دوو هێندە.

هەر لەو 4 مانگەدا کەرتی پیشەسازی بەڕێژەی 2.7% و کەرتی زەوی و خانووبەرە بەڕێژەی 12% لاوازبوون، هەروەها نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکان گران بووە، بۆ نموونە جلوبەرگی یەک قوتابی ساڵی رابردوو بە 350 لیرە بووە، ئەمساڵ بە 500 لیرەی تورکییە.

ماوەیەکە حکومەتی تورکیا هەوڵدەدات رێگە لەو قەیرانە بگرێت، کە بەرۆکی تورکیای گرتووە، چەندین هەنگاونراون و نرخ و بەهای بازاڕ تارادەیەکی کەم کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هیچ کات ئەو کۆنترۆڵە هەمیشەیی نەبووە.




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دووکانێکی سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتە لە ئێرانەوە نرخەکەی لە سلێمانی بەرزکردەوە

بەرپرسانی عەلوەکانی سلێمانی و هەولێر دەڵێن، کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر دەروازەکان نەبووە و ئێستاش زۆرینەی سەوزەی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێ. بەرپرسێکی عەلوەی سلێمانی دەڵێ: "بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان خۆی هاوردەی تەماتەی قەدەخەکردووە نرخەکەی بەرزبووەتەوە".