نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی 12 هەفتەی رابردوو دابەزی

04-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر مەکسیک و کەنەدا، هەروەها راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی دابەزاند.
 
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-3-2025) بڕی 54 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 36 سەنت دابەزی و بە 68 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
وەستاندنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا رێگەخۆشکەرە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا، ئەوەش بە واتای گەڕانەوەی نەوتی رووسیا دێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
 
بەپێی چەندین سەرچاوە، کۆشکی سپی داوای لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینە کردووە بۆ ئەوەی رەشنووسێک ئامادە بکەن لەسەر چۆنییەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا، کە پێشکەش بە نوێنەری ئەو وڵاتە دەکرێت.
 
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ شارەزا باسی ئەوە دەکەن؛ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا بەهۆی رێککەوتنەکانی ئۆپێک پڵەس بەئەستەم دەکرێت بەرزبکرێتەوە.
 
رۆژی دووشەممە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا بەردەوام بن لەسەر رێککەوتنەکانی پێشوویان، کە زیادکردنی رۆژانە 138 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی چواری ئەمساڵەوە لەخۆدەگرێت.
 
نرخی نەوت ئێستا لە کەمترین ئاستی 12 هەفتەی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل