لە تورکیا نرخی بەنزین و گازوایل بەرزدەبێتەوە

04-11-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، نرخی بەنزین و گازوایل بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تشرینی دووەمی 2022، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 31 قروش و نرخی یەک لیر گازوایل 49 قرووشی خرایەسەر، هەروەها یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18 لیرە و 62 قرووش مامەڵەی پێوەکرا. 
 
دوای بەرزبوونەوەی نرخی لیتر، لە ئیستەنبووڵ نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 68 قرووش، لە ئەنقەرە نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 85 قرووش و لە ئیزمیریش نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 84 قرووش بەرزکرایەوە. 
 
بە زیادکردنی 49 قروش بۆ لیترێك گازوایل، ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 80 قرووش، لە ئەنقەرە لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 79 قرووش و لە ئیزمیر نرخی یەک لیتر گازوایل بە 10 لیرە و 54 قرووش دەفرۆشرێت. 
 
لە توکیا و باکووری کوردستان نرخەکانی سووتەمەنی بەگوێرەی پارێزگا، شارۆچکە و ناوچەکان دەگۆڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی ترێبیل لەنێوان عێراق و ئوردن

حکومەتی خۆجێیی ئەنبار: دەتوانرێت 200 هەزار بەرمیل نەوت لە دەروازەکانمانەوە هەناردە بکرێت

حکومەتی خۆجێیی ئەنبار رایگەیاند، ئەگەر دەروازە سنوورییەکانیان ئامادە بکرێن، دەتوانرێت لە رێگەیانەوە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوت بە تەنکەر هەناردە بکرێت و پڕۆژەی راکێشانی بۆریی نەوتی بەسرە-ئوردنیش لە سنووری پارێزگاکەدا وەستاوە.