رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی پێنجشەممە بە جێگیری مایەوە و یەک ئۆنسەی بە نزیکەی 4200 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئامارەکانی پەیوەست بە ژمارەی رەخساندنی هەلەکانی کارکردن لە ئەمریکا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوبوونەوە، چاوەڕوانییەکانی زیادکردووە بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە.
رۆژی چوارشەممە نرخی زێڕ گەیشتبووە ئاستی 4241 دۆلار.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا ئەمرۆ پێنجشەممە بەرزبووەتەوە بۆ 4230 دۆلار. لە کاتێکدا چاوەڕواندەکرا لە مانگی 11 ژمارەی هەلەکانی نوێی کارکردن بەراورد بە مانگی 10، 10 هەزار زیاتر بێت، بەڵام دەرکەوت کە 32 هەزار هەلی کار کەم بووەتەوە.
باب هابێرکۆن، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( ئاڕ جی ئۆ فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەم رۆژانە نرخی زێڕ بە دوای نرخی زیو کەوتووە و بەرزبوونەکانی نرخی زیو، نرخی زێڕیشی هانداوە بەرەو ئاراستەی بەرزبوونەوە."
هابێرکۆن دەڵێت، بەرزبوونەوەی خواست بۆ کڕینی زیو، نرخی زێڕیشی لە ئاستێکی بەرزدا راگرتووە.
بەپێی پێوەرەی (فێدوۆچ)، چانسی دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بەرزبووەتەوە بۆ 89٪.
دابەزاندنی سوودی بانکی یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ