رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 33 سەنت دابەزی و بە 58.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئێستا کیلۆیەک زیو بە 1,869 دۆلارە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو گەیشتبووە 58.95 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخەکەی بووە لە مێژوودا.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، نرخی زیو 101٪ بەرزبووەتەوە.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی بلومبێرگ، بەهۆی زۆریی خواستەوە، تەنیا رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، سندووقەکانی مامەڵەی زیو، بڕی 200 تۆن زیویان کڕیوە. ئێستا بڕی زیو لەنێو ئەو سندووقانە لە بەرزترین ئاستە لەدوای ساڵی 2022ـەوە.
بازاڕەکانی جیهان پێشبینی دەکەن چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا، رێژەی سوود بە بڕی 25 خاڵی بنەڕەتی کەم بکاتەوە.
هەروەها بازاڕەکان پێشبینی دەکەن ساڵی داهاتوو سێ جار و هەر جارەی بە بڕی 25 خاڵی دیکە سوودی بانکی لە ئەمریکا کەم بکرێتەوە، کە ئەوەش پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کانزا گرانبەهاکان، لەنێویشیاندا زیو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ