رووداو دیجیتاڵ
گۆڤاری بلومبێرگی ئەمریکی لە دوایین راپۆرتیدا 10 دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی دیاریکرد کە 9ـیان ئەمریکین، ئەوی دیکەش فەرەنسییە.
ئیلۆن مەسک کە لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە و ئێستا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکادا بەرپرسیارێتی هەیە، بە دەوڵەمەندترینی جیهان دیاریکراوە. لەدوای ئەو، جێف بەیزۆس، گەورە سەرمایەداری ئەمریکی دێت. پلەی سێیەمیش بۆ لاری ئیڵسن، ملیاردێری ئەمریکییە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی بلومبێرگ، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، سامانەکەی 424 ملیار دۆلارە. جێف بەیزۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەمازۆنیش خاوەنی 260 ملیار دۆلارە.
سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تشرینی دووەمی رابردوودا بووەتە هۆی زیادبوونی سامانی ملیاردێرەکانی ئەمریکا، داتاکانی راپۆرتەکە ئەوە پێشان دەدەن. مەسک لەلایەن ترەمپەوە کراوەتە بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی و دیارترین ملیاردێرە کە لەو ماوەیەدا سامانەکەی زۆر زیادیکردووە.
تشرینی دووەمی رابردوو، مەسک 298 ملیار دۆلاری ئەمریکی هەبوو، ئێستا 424 ملیار دۆلار، واتا سامانەکەی 29.8٪ زیادبووە. سەروەتی جێف بەیزۆس لەو ماوەیەدا 40 ملیار دۆلار و مارک زۆکەربێرگیش 47 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان:
ئیلۆن مەسک؛ ئەمریکی، 424 ملیار دۆلار
جێف بەیزۆس؛ ئەمریکی، 260 ملیار دۆلار
مارک زۆکەربێرگ؛ ئەمریکی، 248 ملیار دۆلار
لاری ئیڵسن؛ ئەمریکی، 194 ملیار دۆلار
بێرنارت ئارنۆڵت؛ فەرەنسی، 191 ملیار دۆلار
لاری پەیج؛ ئەمریکی، 182 ملیار دۆلار
سێرگی برین؛ ئەمریکی 171 ملیار دۆلار
بێڵ گەیتس؛ ئەمریکی، 163 ملیار دۆلار
وارین بەفێت؛ ئەمریکی، 146 ملیار دۆلار
ستیڤ بالمەر؛ ئەمریکی، 144 ملیار دۆلار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ