نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 102 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە و زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە.
 
نیگەرانی لە بەردەوامی داخرانی تەنگەی هورمز بەتایبەتی دوای ئەوەی کە هاوپەیمانانی ئەمریکا رایانگەیاند ئامادە نین پەیوەست بن بە هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ کردنەوەی تەنگەکە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 2 دۆلار و 48  سەنت بەرزبووەوە و بە 102 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 2 دۆلار و 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 95 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 2.8٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە رێژەی زیاتر لە 5٪ دابەزی بوو، دوای ئەوەی کە چەند کەشتییەکی نەوت لەلایەن ئێرانەوە رێگەیان پێدرا بە تەنگەی هورمز تێپەڕن.
 
تەنگەی هومرز کە 20٪ـی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران داخراوە و رۆژی دووشەممە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا رایانگەیاند ئامادە نین کەشتی جەنگی بۆ پاسەوانی کردن لە کەشتییە نەوتییەکان بنێرنە کەنداو.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە