نرخی زێر لە سەرووی 5,000 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ دووبارە بۆ زیاتر لە 5000 دۆلار بەرزبووەوە. 
 
یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ بە رێژەی 0.5٪ بەرزبووەوە بۆ 5030 دۆلار.
 
بازرگانانی زێڕ پێیانوایە داخرانی تەنگەی هورمز بە ئەگەری زۆرەوە هێندە درێژە ناکێشێت کە نرخەکانی نەوت دووبارە بەرزکاتەوە بۆ ئاستە مێژووییەکانی خۆی.
 
لەلایەکی دیکەوە، ئەم هەفتەیە کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرینگی بانکە ناوەندییەکان، لە نێوانیاندا بانکی ناوەندی ئەمریکا هەیە کە بڕیار لە سوودی بانکی دەدەن و ئەوەش پاڵپشتی بۆ نرخی کانزای زەرد دروستکردووە.
 
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایف)، لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بازاڕی زێڕ لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوە گۆڕیوە و پێدەچێت لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران هۆکارەکەی بێت."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنوورداربوون و نرخی زێڕیش کاردانەوەی ئەرێنی بەرامبەر بە بازاڕی نەوت پێشانداوە و بەرزبووەتەوە."
 
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ دووشەممە رایگەیاند: "تەنگەی هورمز لەسەر هەموو کەشتییەکی نەوتی دانەخراوە و بە مەرج رێگە بە تێپەڕینی کەشتییەکان دەدرێت."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە