وەزارەتی بازرگانی: لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک دابەشدەکرێن

06-03-2022
سیروان عەباس
بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن بەشەخۆراک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک دەدرێتە هاووڵاتییان. وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "بەشەخۆراکەکە لە هەرێمی کوردستانیش دابەشدەکرێ".
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 06-03-2022 عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، دوو بەشە خۆراك دابەش دەكەین و گوتیشی "ئەو هەنگاوە بۆ رێگریكردنە لە گرانبوونی خۆراك لە بازاڕەكان".
 
هاوکات نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پێش رەمەزان سەبەتەیەکی خۆراک بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەشدەکرێت و لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزانیشدا سەبەتەیەکی دیکە دابەشدەکرێت".
 
سەبەتە خۆراکەکان پێکهاتوون لە برنج، فاسۆلیا، زەیت، شەکر، نیسک و دۆشاوی تەماتە. نەوزاد شێخ کامیل گوتی:"بەشێکی سەبەتەی یەکەم گەیشتووە و لەم رۆژانەدا هەمووی دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی گومرگ و ئەسیکۆدا

هەولێر بە فەرمی داوای لە بەغدا کردووە لێکتێگەیشتن لەبارەی گومرگ و ئەسیکۆدا یەکلا بکاتەوە

حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە مانگێکە چاوەڕێى رەزامەندیى ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراقە بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو لێکتێگەیشتنەى لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەى گومرگەوە لەنێوانیان کراوە، بە نووسراوى فەرمییش داواى لە حکومەتى فیدراڵى کردووە بۆ یەکلاکردنەوەى کۆبوونەوە بکرێت