رێژەی 5.2٪ـی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ خەرجییەکانی حاکیمە دەڕوات

06-04-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو بودجەی گشتیی عێراق بریتییە لە 23 تریلیۆن و 882 ملیار و 653 ملیۆن و 399 هەزار دینار، بەڵام دوای دەرهێنانی خەرجییەکانی حاکیمە و سیادی، پوختەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێتە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار، کە رێژەی 5.2٪ـی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجییەکانی حاکیمە دەڕوات.
 
روقەییە نووری، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بودجەی حاکیمەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "خەرجیی حاکیمە یەکێکە لەو خەرجییانەی بۆ پرسی گشتی خەرجدەکرێت و یەک خەرجی و سەرچاوەیان هەیە، بۆ ئەو پرسانە خەرجدەکرێن کە گشتین لە هەموو عێراق، دەبێت هەموو پارێزگا و هەرێمەکان بەشداریی تێدابکەن، بە نموونە ئەو پارانەی بۆ هەڵبژاردن خەرجدەکرێن، یان ئەوانەی بۆ کۆبۆنی خۆراک و دەرمان".
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی "رێژەی خەرجییەکانی حاکیمە لە عێراق ساڵانە زیاد دەکات، بەڵام زیادکردنەکە بەپێی ژمارەی دانیشتووانە و زۆر نییە".
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو بۆ رەشنووسی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023، خەرجییەکانی "حاکیمە" نۆ تریلیۆن و 918 ملیار و 8 ملیۆن و 870 هەزار دینارە، لەو ژمارەیە پشکی هەرێمی کوردستان 1 تریلیۆن و 256 ملیار و 611 ملیۆن و 724 هەزار دینار دەبێت.
 
خەرجییەکانی حاکیمە بەپێی رەشنووسی بودجە لە ساڵی 2023 بەمشێوەیەیە:
 
- کۆبۆنی خۆراک: 4 تریلیۆن و 662 ملیار و 68 ملیۆن و 965 هەزار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 590 ملیار و 684 ملیۆن و 138 هەزار دینار
 
- خەرجییەکانی سکاڵاکانی کێشەکانی موڵکایەتی: 50 ملیار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 6 ملیار و 335 ملیۆن دینار
 
- دەرمان: 1 تریلیۆن و 651 ملیار و 864 ملیۆن و 216 هەزار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 206 ملیار و 291 ملیۆن و 196 هەزار دینار 
 
- کڕینەوەی گەنم و گەنمەشامی: 2 تریلیۆن و 500 ملیار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 316 ملیار و 750 ملیۆن دینار
 
- هاوردەکردنی وزە: 358 ملیار و 620 ملیۆن و 689 هەزار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 45 ملیار و 437 ملیۆن و 241 هەزار دینار 
 
- سەرژمێریی دانیشتووان: 350 ملیار دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 44 ملیار و 345 ملیۆن دینار
 
- خەرجییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان: 345 ملیار و 455 ملیۆن دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان: 43 ملیار و 769 ملیۆن و 149 هەزار دینار
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەردەکەوێت لە بودجەی گشتیی عێراق کە 199 تریلیۆن و 22 ملیار و 111 ملیۆن و 663 هەزار دینارە، پشکی هەرێمی کوردستان بە گشتی دەکاتە 23 تریلیۆن و 882 ملیار و 653 ملیۆن و 399 هەزار دینار، بەڵام خەرجییەکانی (حاکیمە و سیادی)ـی لێ دەردەهێندرێت، بڕی 16 تریلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینار وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە کە مانگانە دەکاتە یەک تریلیۆن و 384 ملیار و 136 ملیۆن و 596 هەزار دینار.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵکەیەکی نەوت لە بەسرە.

نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 64 دۆلار بەرزبووەوە

چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا و تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان، نرخی نەوتیان لە رۆژی هەینی بە رێژەی 1٪ بەرزکردەوە.