رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرزبووە، ئەمڕۆ بەهای دابەزیوە و 100 دۆلار بە نزیکەی 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 154 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ".
سەرەتای ئەم هەفتە 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینار دەفرۆشرا.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینارەوە رەوەز میرزا گوتی: "دەنگۆیەک هەیە، گوایە ئەمریکا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت، ئەوەش فەرمی نییە، بەڵام خەڵک زیاتر خواستی لەسەر دۆلار هەیە و بەهای بەرز کردووەتەوە".
ئەو کاسبکارەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی گوتی، ئەمڕۆ بە نەخت 100 دۆلار بەرامبەر 11 ملیۆن و 900 هەزار تمەنی ئێرانە.
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە نزیکەی 115 هەزار دینارە (نزیکەی 75 دۆلار). هەروەها 100 دۆلار 4 هەزار و 480 لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ