وەزارەتی دارایی: نەبوونی نەختینە لە بەغدا کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست ناکات

06-05-2025
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان جێبەجێ کردووە، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشان نەداوە بۆ خەرجکردنی مووچەکە و پاساوی جیاواز دەهێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رۆژی هیوا جەمالی راگەیاند، عێراق کێشەی نەبوونی نەختینەی هەیە، بەڵام ئەمە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست ناکات، چونکە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بەشی دوو مانگ مووچەی هەرێمی کوردستانی پارەی کاشی تێدایە و ناردنی موچە تەنیا فەرمانێکی دەوێت، نەوەکو ناردنی پارەی نەختینە لە بەغداوە بۆ هەولێر.
 
تیمە تەکنیکییەکە رایگەیاند، سێ ئەرکی سەرەکی کە لەسەریان بووە جێبەجێ کراون. ئەوانیش بریتین لە:
1. ناردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان المراجعة) لە 20ی نیسان.
2. ناردنی داهاتی نێوخۆ لە 22ی نیسان.
3. ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە 22ی نیسان.
 
بە گوتەی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، نزیکەی دوو هەفتەیە سەرجەم داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێ کراون، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق "هەر جارە و پاساوێک دەهێنێتەوە" بۆ دواخستنی ناردنی شایستە داراییەکان. 
 
یەکێک لەو پاساوانەی بەغدا باسی کردووە، پرسی نەبوونی نەختینەی پێویستە، بەتایبەت دوای راکێشانی نزیکەی 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە سپاردەکانی باج بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی.
 
بەڵام تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەم پاساوە بە بنەمایەکی لاواز دەزانێت بۆ راگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان و روونی دەکاتەوە کە میکانیزمی ناردنی مووچە لە بنەڕەتدا پێویستی بە ناردنی پارەی کاش نییە. 
"پرۆسەکە بە واژۆکردنی نووسراوێک لەلایەن بەرپرسانی دارایی عێراقەوە دەست پێدەکات کە رێگە دەدات پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
 
تیمەکە جەخت دەکاتەوە کە لقی هەولێری بانکی ناوەندی هەمیشە بڕی پێویست پارەی کاشی تێدایە کە بەشی مووچەی نزیکەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
قۆناخەکانی پرۆسەکە لە بەغدا و خاڵی وەستان:
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تیمی تەکنیکی هەرێمی کوردستانەوە دەست رۆژی هیوا جەمال کەوتوون، لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بە بەغدا، ئەم قۆناخانەی بڕیوە:
 
1. فەرمانگەی بودجە: لیستەکە وردبینی بۆ کراوە و یاداشت ئاراستەی وەزیر و فەرمانگەی ژمێرکاری کراوە. ئەم قۆناخە کۆتایی هاتووە.
 
2. فەرمانگەی ژمێرکاری: لیستەکەیان بەدەست گەیشتووە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵی نەبووە.
 
ئێستا، هەردوو فەرمانگەی بودجە و ژمێرکاری کارەکانی خۆیان تەواو کردووە و تەنیا چاوەڕێی فەرمانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقن بۆ ئەوەی خەرجبکرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، نووسراوی کۆتایی پێویستی بە واژۆی وەزیریش نییە، بەڵکو تەنیا فەرمانێکـی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێرکاری نووسراوی فەرمی ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی بکات بۆ خستنە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان.
 
دوای دوو هەفتە لە ناردنی لیست و زانیارییەکان و تەواوکردنی وردبینی لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، چارەنووسی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەندە بە بڕیارێکی ئیداریی وەزیری دارایی عێراقەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل