رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری رێککەوتنێک هەیە لەگەڵ ئیران بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ و درێژکردنەوەی ئاگربەست، نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی یەک لەدوای یەک رووی لە دابەزین کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بۆ رادەستکردنی لە مانگی حەوتدا 1 دۆلار و 52 سەنت دابەزی و بە 108 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ رادەستکردنی لە مانگی شەشدا 1 دۆلار و 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 100 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران هەیە. ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بازرگانان بە گەشبینییەوە بڕواننە کرانەوەی تەنگەی هورمز و ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لە بازاڕەکاندا.
بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، قەبارەی نەوت و سووتەمەنیی کۆگاکراو لەو وڵاتەدا بۆ ماوەی سێ هەفتەی یەک لە دوای یەکە رووی لە دابەزین کردووە.
پەیمانگەکە دەڵێت، هەفتەی رابردوو، کۆگەی نەوتی خاو بەبڕی 8.1 ملیۆن بەرمیل و کۆگەی بەنزین بەبڕی 6.1 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ