نرخی زیو 75 دۆلاری تێپەڕاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زیو لە هەر ئۆنسەیەکدا 3 دۆلار بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 75 دۆلار. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی زیو دوای گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دێت کە ئاماژە بە ئەگەری رێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەدەن. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی زیو ئەمڕۆ زیاتر بووە لە 3.8٪ و ئێستا ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 75 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو ئاگربەستەی نزیکەی مانگێک لەمەوبەر راگەیێندراوە، هێشتا بەردەوامە و کاری پێدەکرێت. 
 
لە هەمان کاتدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا کۆتاییان پێهاتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە