نرخی زێڕی عەیار 21 گەیشتە نزیکەی 800 هەزار دینار

06-10-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار دینار بەرزبووەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی فرۆشتنی مسقاڵێک بەپێی سەندیکای زێڕنگران بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 836 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 798 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 684 هەزار دینارە
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە نرخ بەم شێوەیە بوو:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 825 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 787 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 675 هەزار دینار بوو
 
لە سەرەتای مانگی رابردووەوە نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە بڕی 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ.
 
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 53 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3940 دۆلارە. پێشتر بەیانیی ئەمڕۆ ئاستی 3944 دۆلاریشی تۆمارکرد.
 
بەردەوامیی داخستن و بێ بودجەبوونی حکومەتی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە. هۆکارێکی دیکەش پێشبینیی کەمکردنەوەی رێژەی سوودە لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. نێوەڕاستی ئەم مانگە بانکەکە کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێ رێژەکە 0.25٪ کەمبکاتەوە.
 
گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار: نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
 
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، دەبێ نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێ. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێ و دیناریش بەرزببێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە