رووداو دیجیتاڵ
لە 10 مانگى پار، عێراق زیاتر لە 115.5 تریلیۆن دینارى خەرجکردووە کە 9%ـى لەسەر هەرێمى کوردستان هەژمار کردووە، بەراورد بە داهات لەو ماوەیەدا عێراق 11.7 تریلیۆن دینار کورتهێنانى هەبووە، بەراورد بە هەمان ماوەى 2024، داهاتەکانى 21.1 تریلیۆن و خەرجى 7.1 تریلیۆن دینارى کەمیکردووە.
ئەو ئامارە بە گوێرەی راپۆرتی خەرجی و داهاتی عێراقە، تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی 2025 کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڵاویکردووەتەوە.
خەرجی 115.5 تریلیۆن دینار بووە
لەو ماوەیەی ساڵی رابردوو تێکڕای خەرجیی راستەقینەی عێراق 115 تریلیۆن و 535 ملیار و 280 ملیۆن و 185 هەزار و 397 دینار بووە.
خەرجیی رەوان کە بەکارخستن بەشێکە لێی، 96 تریلیۆن و 378 ملیار و 257 ملیۆن و 473 هەزار و 862 دینار بووە، کە 83.4%ـی تێکڕای خەرجییەکان بووە.
خەرجیی وەبەرهێنان لەو 10 مانگەدا 19 تریلیۆن و 157 ملیار و 22 ملیۆن و 711 هەزار دینار بووە، کە 16.6%ی تێکڕای خەرجییەکان بووە.
بەراورد بە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2024، پار خەرجیی عێراق لە هەمان ماوەدا حەوت تریلیۆن و 184 ملیار و 881 ملیۆن و 578 هەزار و 787 دینار کەمیکردووە، بەوپێیە خەرجییەکان لەو 10 مانگەدا 5.9% کەمیکردووە.
9%ى خەرجییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە
خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا 10 تریلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن و 332 هەزار و 719 دینار بووە، کە 9%ی تێکڕای خەرجییەکان بووە لەو 10 مانگەدا.
لەو خەرجییە، 10 تریلیۆن و 374 ملیار و 734 ملیۆن و 757 هەزار و 719 دیناری بۆ مووچە بووە.
بەراورد بە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2024، خەرجیی هەژمارکراو لەسەر هەرێمی کوردستان 490 ملیار دینار کەمیکردووە، کە ئەو کات خەرجییەکان زیاتر لە 10.9 تریلیۆن دینار بووە.
تێکڕای داهاتی نانەوتیی رادەستکراو لەلایەن هەرێمی کوردستان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، 919 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877 دینار بووە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە داهاتی نانەوتی رادەست بکرێت، کە ئێستا بەو بڕەی بڕیاری لێ دراوە، مانگانە 120 ملیار دینارە.
داهات فریاى خەرجى نەکەوتووە
داهاتی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا 103 تریلیۆن و 514 ملیار و 200 ملیۆن و 991 هەزار و 817 دینار بووە؛ بەراورد بە خەرجییەکان لە هەمان ماوەدا 11.7 تریلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە.
داهاتی نەوتی 93 تریلیۆن و 197 ملیار و 452 ملیۆن و 551 هەزار دینار بووە کە 90%ی تێکڕای داهاتەکان بووە، داهاتی نانەوتی 10 تریلیۆن و 316 ملیار و 748 ملیۆن و 440 هەزار دینار بووە کە 10%ی تێکڕای داهاتەکانە.
بەراورد بە هەمان ماوەی 2024 داهاتی عێراق 21 تریلیۆن و 144 ملیار و 846 ملیۆن و 838 هەزار و 545 دینار کەمیکردووە؛ کەمبوونەوەکە 20.3% بووە.
زۆرترین کەمبوونەوەی داهات لە 10 مانگی 2024 بۆ هەمان ماوەی 2025 لە داهاتی نەوت بووە، کە لە 110.2 تریلیۆن دینارەوە کەمبووەتەوە بۆ 93.7 تریلیۆن دینار، واتە 16.5 تریلیۆن دینار کەمی کردووە.
داهات و خەرجى عێراق لە 10 مانگدا
1/1/2025 تاوەکو 1/11/2025
خەرجی
115.5 تریلیۆن دینار
بەکارخستن؛
96.3 تریلیۆن دینار
83.4%ی خەرجی
وەبەرهێنان
19.1 تریلیۆن دینار
16.6%ی تێکڕای خەرجی
بەراورد بە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2024
خەرجیی 7.1 تریلیۆن دینار کەمیکردووە
خەرجیى هەرێمى کوردستان
10.4 تریلیۆن دینار
داهاتى رادەستکراو؛ 919.3 ملیار دینار
داهات
103.5 تریلیۆن دینار
کورتهێنان ؛ 11.7 تریلیۆن دینار
داهاتى نەوت؛ 93.1 تریلیۆن دینار
داهاتى نانەوتى ؛10.3 تریلیۆن دینار
بەراورد بە 10 مانگى 2024
داهات 21 تریلیۆن دینار کەمیکردووە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ