رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی یەکشەممە، 6500 تمەن دابەزی و یەک دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 162 هەزار و 200 تمەن و کەمترین نرخیشی 155 هەزار و 700 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 2٪ دابەزیوە و لە ماوەی شەش مانگیشدا نزیکەی 68.51٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئێران رایگەیاندووە کە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێکێکی باش بووە و دانوستاندنەکان بەردەوام دەبن، بە ئەگەری زۆرەوە ئەوە پاڵپشتی بۆ نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ