رووداو دیجیتاڵ
هەناردەی برنجی تایلاند بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووبەڕووی گوشارێکی زۆر بووەتەوە.
رۆژنامەی بانکۆک پۆستی تایلاندی دەڵێت، بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە، تێچووی هەناردەی برنجی تایلاند نزیکەی 15% بەرزبووەوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردە و دواکەوتنی گواستنەوەی بارەکان بۆ بازاڕەکانی ناوچەکە، لەنێویاندا عێراق.
بەهۆی تێکچوونی رەوشی گواستنەوە و داخرانی هورمز، ئێستا تایلاند بەدوای بازاڕی جێگرەوە بۆ برنجەکەی لە ئەفریقا دەگەڕێت.
عێراق گەورەترین هاوردەکاری برنجی تایلاندییە؛ لە ساڵی 2025دا تایلاند 7.9 ملیۆن تۆن برنجی هەناردەکردووە. لەو بڕە، زیاتر لە ملیۆنێک تۆنی بۆ عێراق بووە. بەم پێیە 17%ی هەناردەی برنجی تایلاند بۆ عێراقە. تەنیا لە ساڵی 2025دا، عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن برنجی تایلاندی هاوردە کردووە، لە کاتێکدا بەرهەمی ئەو ساڵەی تایلاند 7.9 ملیۆن تۆن بووە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەگەری زۆرە تایلاند بەشێکی گەورەی بازاڕی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەدەستبدات، بەتایبەتی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ