بەهای دینار بەرز دەبێتەوە و زێڕیش دادەبەزێت

08-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 142 هەزار دینارە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، رۆژی پێنجشەممە بە رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
 
باواجی گوتی، دۆلار زۆرە لە بازاڕدا و کەمترین خواستی لەسەرە.
 
د. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دینار، سەرکەوتنی سیاسەتی بانکی ناوەندیی عێراق بوو، لە پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی کەرتی تایبەت بۆ بازرگانە گەورەکان."
 
بە گوتەی ئەو راوێژکارەی سوودانی، دەستپێکردنی مامەڵەی راستەوخۆ و دابینکردنی پارە بۆ پرۆسە بانکییەکانی دەرەوە بە یۆرۆ، درھەمی ئیماراتی و یوانی چینی لە رێگەی نوێنەرانی بانکەکانی عێراق یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، کە ئەوە ھانی خێرایی پارەدان و حەواڵەکردن دەدات لە بازرگانیدا لەگەڵ بازاڕەکانی ئیمارات، تورکیا و چین کە گەورەترین ناوەندەکانی بازاڕکردنی بازرگانین بۆ عێراق."
 
بەهای دراوەکانی دیکە:
 
100 دۆلار: 3775 لیرەی تورکی
 
100 یۆرۆ: 158 هەزار و 750 دینار
 
100 پاوەن: 186 هەزار دینار
 
1000 کرۆنی سوێدی: 120 هەزار دینار
 
یەک ملیۆن لیرەی سووری: 133 هەزار دینار
 
نرخی زێڕ
 
هەر ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک مسقاڵی زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان 18 هەزار دینار دابەزی.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، رۆژی سێشەممە بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 675 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 578 هەزار دینارە."
 
دوێنێ زێڕی عەیار 21 نرخی مسقاڵێکی گەیشتە 693 هەزار و عەیار.
 
هەر ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 770 هەزار و عەیار 22 بە 707 هەزار دینارە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.