ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە دۆلارێک دابەزی

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لەدوای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.30 دۆلار، یاخود 1.55٪ دابەزی و بە 82.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ زیو ئاستی 79.77 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.
 
بەم پێیە ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا کیلۆیەک زیو بە 2,668 دۆلارە.
 
هۆکاری دابەزینی نرخی زیو بۆ بەهێزبوونی دۆلار و کەمبوونەوەی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە یەکەمجارە لە ساڵی 2022ـەوە روودەدات، نیگەرانییەکانی لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسانی جیهانی زیادکردووە. 
 
ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەهۆی گرژییەکانەوە رێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز دەکرێت و بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی نەوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە.
 
پێکدادانەکان بوونەتە هۆی راگرتنی نزیکەی 20%ـی نەوتی خاو و گازی سرووشتیی جیهان، چونکە ئێران کەشتییەکانی ئەو رێڕۆیە گرنگە دەکاتە ئامانج.
 
بەرزبوونەوەی نرخی وزە، پێشبینییەکان بۆ سیاسەتی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئاڵۆزتر دەکات و ئەو بۆچوونە بەهێز دەکات کە کەمکردنەوەی رێژەی سوود دوابخرێت.
 
جگە لەوەش، زیو رووبەڕووی گوشارێکی دیکە بووەتەوە، ئەویش نیگەرانییە لەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە ببێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی پیشەسازیی ئەو کانزایە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 70 دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە، لەدوای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 68 دۆلار دابەزی و بە 5090 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ زێڕ ئاستی 5036 دۆلاریشت تۆمارکردبوو.