رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیێندرێت و بڕیارە لە سێ رۆژدا مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مووچەخۆران رادەگەیێندرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت رۆژانی 10 و 11 و 12ی مانگ هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.
گوتەی ئەم سەرچاوەیە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بڕی (295) ملیار و (405) ملیۆن دیناری دیکە وەکو دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەک وەزارەتی دارایی دەڵێت، "بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی (16،107،881،000) شانزە ملیار و سەد و حەوت ملیۆن و هەشت سەد و هەشتاو یەک هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هاوکات بۆ ئەم مانگەش بەداخەوە بڕی ئەو (36،360،864،000) دینارەشی خەرج نەکردوەتەوە کە مانگی رابردوو لە تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی رابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لە رێگەی نوسراوی فەرمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە روونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ