رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کە دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی هەڵاوسان.
لە کاتی داخستنی مامەڵەکاندا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەوە و بە 4715 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە زیاتر لە 4730 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دەیڤید میگەر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (های ریج فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لە دوای جەنگی ئیرانەوە زێڕ رۆڵی خۆی وەک سامانێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان لە دەستداوە و بووەتە سامانێک کە وەک سامانەکانی دیکە مەترسی لەسەرە."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، "بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ پەیوەستە بە ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران و کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان و گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
دەیڤید میگەر دەڵێت، "ئەگەر رێککەوتن بکرێت و نرخەکانی وزە بەتایبەتی دابەزێن، دووبارە ئەگەری ئەوە هەیە سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە کەمبکرێتەوە و ئەوەش هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ