رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بە نزیکەی 4,190 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و چەند رۆژێکە لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ کۆبوونەوە دوو رۆژییەکەی لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی رێژەی سوود دەستپێدەکات و سبەی بڕیارەکە رادەگەیێنن، بەوهۆیەوە بازرگانان بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە نزیک 4,220 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
(پیتەر گرانت) سەرۆکی بەشی ستراتژی لە کۆمپانیای ( زانەر مێتاڵ)، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازاڕ چاوەڕێی بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا لەسەر سوودی بانکی دەکات."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە "بنەماکانی بازاڕی زێر بەهێزە و چارەکی یەکەمی ساڵی 2026 نرخی زێڕ دەتوانێت بگاتە 5,000 دۆلار."
بەپێی رووپێوەکان، بازرگانان چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی بە 90٪ دادەنێن.
کاژیر 9:00ـی شەوی چوارشەممە بە کاتی هەولێر بانکی ناوەندی ئەمریکا بڕیاری خۆی لەسەر سوودی بانکی ئاشکرا دەکات و نیو کاژێر دواتر سەرۆکی بانکەکە کونفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و روونکردنەوە لەسەر کۆبوونەوەکەیان دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ