نرخی گازی شلکراو بە رێژەی 50٪ بەرزبووەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی گاز لە ئەورووپا بە رێژەی 50٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەو بڕە گازەی کە بەشی بەرهەمهێنانی یەک مێگاوات کارەبا بۆ یەک کاژێر دەکات، نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 48 یۆرۆ.
 
کۆمپانیای قەتەر ئێنێرجی لە دوای هێرشی درۆنی بۆ کێڵگە گازییەکانی قەتەر، بەرهەمهێنانی گازی راگرتووە.
 
لەلایەکی دیکەوە کرێی گواستنەوەی گازی شلکراو (LNG) بە رێژەی 40٪ بەرزبووەتەوە و بۆ یەک رۆژ نرخی گواستنەوەی بارێکی گازی شلکراو لە رێگەی کەشتییەوە، بۆ 65 هەزار و 100 دۆلار بەرزبووەتەوە.
 
قەتەر بە تەنیا 20٪ـی پێویستی گازی جیهان دابیندەکات و وەستانی بەرهەمهێنانی گاز و داخستنی گەرووی هورمز هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گازی ئەورووپایە کە ئێستا لە نزیک بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
گازی شلکراوی قەتەر کە بە کەشتی دەگوازرێتەوە، 15٪ـی پێداویستیی گازی ئەورووپا دابین دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەیەکی نەوت. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرسنگ، ئەترووش و شێخان راگیرا

کۆمپانیای شاماران لە راگەیێندراوێکدا ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند، لەلایەن هاوبەش و بەکارخەری کێڵگەکانی ئەترووش و سەرسنگ لە پارێزگای دهۆکەوە ئاگادارکراوەتەوە کە بەرهەمهێنانی نەوتیان بە شێوەیەکی کاتی وەک رێکارێکی خۆپارێزی وەستاندووە