لە کەنداو هێرشکرایە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت و گڕى گرت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت لە کەنداو بە بەلەمى ئاڕاستەکراو هێرشی کرایە سەر، بەهۆیەوە کەشتییەکە گڕی گرت و کارمەندێکی گیانی لەدەستدا.
 
دووشەممە 2ی ئاداری 2026، ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو هێرشەی بڵاوکردەوە، کە کراوەتە سەر کەشتیی گواستنەوەی نەوتی مکۆ ڤیۆم.
 
هێرشەکە بووە هۆی گڕگرتن و تەقینەوە لە ژووری بزووێنەرەکانى، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 21 کارمەندەکەى دیکەی ناو کەشتییەکە رزگار کران.
 
ئەو ناوەندە رایگەیاندووە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە رێگەی بەلەمێکی ئاڕاستەکراوەوە هێرشی کراوەتە سەر لە دووری 83 کیلۆمەتری دەریایی لە کەنارەکانی مەسقەتی پایتەختی عومان.
 
لە 28ی شوباتەوە بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کەنداو گرژی دروستبووە.
 
ناوەندی ئاسایشی دەریایی رایگەیاند، کەشتیگەلی سەربازیی بەحرێن چاودێری ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە دەکات و هۆشداری دەداتە ئەو کەشتییانەی بەو شوێنەدا تێپەڕ دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی کاپیکۆی. وێنە: REUTERS/Ismet Mikailogullari

دەروازەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان داخران

دەروازە سنوورییەکانی نێوان باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری تورکیا و ئێران، بەڕووی هاتووچۆی رۆژانەدا داخران، تەنیا بارهەڵگرە بازرگانییەکان دەتوانن هاتووچۆ بکەن