دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێلگەیەکی عێراق، نرخی نەوتی دابەزاند

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە، ئەوەش دوای دابەزینی لە رۆژی رابردوودا بە رێژەی 2٪.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 62 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 58 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە، کێڵگەی قورنەی رۆژئاوا-2  لەلایەن کۆمپانیای لوک ئۆیلەوە خرایەوە کار، دوای ئەوەی بەهۆی دزەکردنی نەوت لە بۆڕی هەناردەکردنەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە راگیرابوو.
 
قورنەی رۆژئاوا-2 رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت کە یەکسانە بە 0.5٪ـی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە جیهاندا.
 
قورنەی رۆژئاوا-2 گەورەترین سامانی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی رووسیا بەو پێیەی 75٪ـی پشکی لەو کێلگەدا هەیە.
 
لوک ئۆیل یەکێکە لەو گەورە کۆمپانیانەی رووسیا کە بەپێی بریاری ئیدارەی ترەمپ سزای خراوەتەسەر وەک کارتێکی فشار دژی رووسیا بۆ ئەوەی رازی بە ئاگربەست بێت لە ئۆکراینا.
 
شێڤرۆن و ئێکسۆن مۆبیل، دوو گەورە کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا،  ئامادەیی خۆیان پێشانداوە بۆ وەرگرتنی ئەو کێڵگەیە لە لوک ئۆیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە