رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمرۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی بۆ کەمتر لە 82 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زیو لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هانی هەندێ لە بازرگانانی دا بۆ کۆکردنەوەی قازانج، زیوەکانیان بفرۆشن و ئەمەش وایکرد ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زیو داببەزێت.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی نرخی زیو، هێشتا نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە بەڕێژەی 33٪ کەمترە لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی کە لە 29 ـی مانگی یەک بەدەستی هێنا.
سکات بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ناجێگیری نرخی کانزاکانی خستووەتە ئەستۆی چین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ