نرخی گاز لە ئەورووپا لە بەرزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووە

10-03-2026
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گازی سرووشتی لە ئەورووپا بە رێژەی 5% بەرزبووەوە و ئەمڕۆ نرخەکەی گەیشتە نزیکەی 55.86 یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاژێرێکدا، ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.
 
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو نرخەکان بە رێژەی 67% بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی وزە دەگەڕێتەوە. 
 
زیادبوونی نیگەرانییەکان بەهۆی پەککەوتنەوەیە لە تەنگەی هورمز لە ناوجەرگەی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە ئێستا بۆ دووەم هەفتە بەردەوامە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکەیان زووتر لەو وادەیە کۆتایی دێت کە سەرەتا پێشبینی دەکرا.
 
وێستگەی گازی سرووشتیی شلی (LNG) رەئس لەفان لە قەتەر کە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی شلە لە جیهاندا، دوای راگیرانی هەفتەی رابردوودا، هێرشی نەکراوەتەوە، بەڵام وەزیری وزەی ئەو وڵاتە هۆشداریدا کە دەستپێکردنەوەی کارەکان و بارکردنی کەشتییەکان رەنگە چەند هەفتەیەک یان تەنانەت چەند مانگێک بخایێنێت.
 
بەگوێرەی بانکی "مۆرگان ستانلی"، راوەستانی هەناردەی گازی شلی قەتەر، دەتوانێت زۆربەی ئەو زیادەیەی لە دابینکردنی گازی جیهانیدا بۆ ئەم ساڵ پێشبینی دەکرا، لەنێوببات.
 
رووسیاش ئاماژەی بە ئەگەری راگرتنی هەناردەی گازی بۆ ئەورووپا کردووە. لە کاتێکدا کۆگاکانی یەکێتیی ئەوروپا لە 30% کەمتر پڕکراونەتەوە، ناوچەکە بە یەدەگێکی کەمەوە کۆتایی بە وەرزی زستان هێناوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەندنی بیری نەوت لە ئامەدی باکووری کوردستان

100 بیری نوێی نەوت لە ئامەد لێدەدرێن؛ ئامانج رۆژانە 20 هەزار بەرمیلە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی هەرێمی ئێلیهـ لە کۆمپانیای نەوتی تورکیا دەڵێ، ئەم ساڵ لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 100 بیری نوێی نەوت لێدەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج ئەوەیە بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە پارێزگاکەدا لە 15 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە