رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارەم رۆژ و دوایین رۆژی پێشانگەی وەبەرهێنانی نێوەدەوڵەتی وەبەرهێنان و خانووبەرەیە لە هەولێر، لەماوەی چوار رۆژی پێشانگەکەدا تاوەکو کاژێر 14:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 1350 شوقە و ڤێلا لەلایەن سەرجەم کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە فرۆشراون.
هەردی حاجی سەلام، لە كۆمپانیای لۆیال شۆ، کە کۆمپانیاکەی ئەوان رێکخەری پێشانگەی وەبەرهێنانی نێوەدەوڵەتی وەبەرهێنان و خانووبەرەیە لە هەولێر، ئامارەکانی چوار رۆژی پێشانگەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکراکرد. بەپێی ئەو ئامارانە، تاوەکو کاژێر 18:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18500 كهس سهردانی پێشانگەکەیان كردووه.
لەو پێشانگەیەی خانووبەرە، کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات، کۆمپانیاکانی بواری خانووبەرە و بیناسازی زۆرترین ئۆفهریان بۆ کڕیاران خستەڕوو. واش بڕیارە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ چەند ئۆفەرێکی نوێ و چانسی زیاتر بۆ کڕیاران بڕەخسێنن.
هەردی حاجی سەلام بە رووداوی راگەیان: "زیاتر له 930 شوقه و زیاتر له 420 ڤێلا فرۆشراون"، ئەمە تاوەکو کاژێر 16:00. گوتیشی :"كۆمپانیاكانی كهلوپهلی بیناسازی توانیویانه زۆرترین فرۆش و گرێبهست بكهن لهماوهی ههر چوار ڕۆژی پێشانگەکەدا، "کە زياترە له 130 گرێبەستی فروشتنی کەلوپەلی بیناسازی".
سەبارەت بە رەخساندنی هەلی کار، جگە لە فرۆشتنی شوقە و ڤێلا، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای لۆیاڵ شۆ "لە چوار رۆژی پێشانگەکەدا 250 کەس کاریان کردووە و 50 ھەلی کاری بەردەوامیش بۆ چەند کەسێک رەخساوە".
کۆمپانیای لۆیاڵ شۆ جەختدەکاتەوە، کە ساڵانە ئەم پێشانگەیانەی خانووبەرە دەکرێنەوە و هاووڵاتیان دهتوانن سوودمهندبن له ئۆفهری كۆمپانیاكان و پڕۆژهكانی خانووبهره و وهبهرهێنان.
لە پێشانگەکەی ئەمساڵدا جگە لە کۆمپانیا نێوخۆییەکان، زیاتر له 150 كۆمپانیا له 8 وڵاتی جیاوازهوه بهشداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ